کچێک هاوڕێ کوڕەکەی کوشت

کچ و کوڕێک ویستیان ڤیدیۆییەک بۆ یوتوب دروست بکەن بەڵام لە ئنجامدا مۆنالیزا پێرێز، 19 ساڵ، له‌ دووری ته‌نها 30 سانتیمه‌تره‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.

مۆنالیزا و پێدرۆ رۆیز، ئەگەرچی بە فەرمی هاوسەگیریان نەکردبوو بەڵام چاوەڕێی منداڵی دووەمی خۆیان دەکرد و یەکتریان خۆش دەویست.

پێدرۆ و مۆنالیزا، بۆ ئەو کارەیان نزیكه‌ی 30 كه‌سیان له‌ كه‌سه‌ نزیك و دراوسێكانیشیان كۆكردبووه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌ له‌وێ ئاماده‌بن و ئه‌وانیش به‌ راسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كه‌ ببین.

ئه‌وان ویستوویانه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌ ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌ویش به‌كارهێنانی كتێب بووه‌ له‌ جیاتی گوللـه‌نه‌بڕ، پێدرۆ كتێبه‌كه‌ی له‌پێش سینگی خۆی راگرتووه‌ و مۆنالیزاش ته‌قه‌ی لێكردووه‌، به‌ڵام گوللـه‌كه‌ی ته‌واوی په‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی بڕیوه‌ و به‌ر سینگی پێدرۆ كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌‌.

ئەوان له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌، كه‌ناڵێكی یوتیوبییان درووستكردووه‌ و ویستوویانه‌ خۆیان گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش بۆ كه‌ناڵه‌كه‌یان تۆماربكه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و بناسرێن، به‌ڵام له‌ كاتی تۆماركردنی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، پێدرۆ كوژرا.

ژنه‌كه له‌به‌رده‌م پۆلیسیدا ئاشكرایكردووه‌، تاقیكردنه‌وه‌ و نمایشه‌كه‌، بیرۆكه‌ی پێدرۆ بووه‌ و ئه‌و رازی كردووه‌ نمایشه‌كه‌ به‌و جۆره‌ بێت.



PM:06:15:01/07/2017