ئێران تۆپبارانی ناوچەی باڵەکایەتی دەکات
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ ی تەموز تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان کردووە بە تۆپبارانی بەرزاییەکانی بناری هەڵگورد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان کردووە بۆ تۆپبارانی بناری هەڵگورد لە ناوچەی باڵەکایەتی و تا ئێستا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژنێک بریندار بووە".
هۆکاری تۆپبارانکردنەکە کە تا ئێستا بەردەوامەو زەرەرو زیانێکی زۆری بە باخ و باخاتی هاولآتیان گەیاندووە، هۆکارەکەی نەزانراوە.
AM:09:22:03/07/2017