مه‌ریوان سه‌فائه‌دین نوێترین به‌رهه‌می بڵاوده‌كاته‌وه
هونه‌رمه‌ندی كورد مه‌ریوان سه‌فائه‌دین نوێترین به‌رهه‌می بلاوده‌كاته‌وه كە بە زاراوەی كەلهوڕی وتراوە.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده راگه‌یاندوە: به‌رهه‌مه‌كه‌م به زاراوه‌ی كه‌لهوڕی وتومه، ئاواز‌و تێكستی ناوچه‌ی كهلهوڕه.
وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆره كار بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌م، چونكه ده‌مویست به زاراوه‌ی كه‌لهوڕی به‌رهه‌مێكی جوان بكه‌م و شایه‌نی هاووڵاتیان بێت، هونه‌رمه‌ند كارزان مه‌حمود ته‌واوی موزیكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، كورده عومه‌ریش كاری وێنه‌گرتنی بۆ كردووه.
راشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له وڵاتی سوید كراوه، هه‌روه‌ها كارێكی تری نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه له ماوه‌ی داهاتوودا زانیاری له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌مه‌وه.
سەرچاوە: PUKmedia
PM:02:49:03/07/2017