دادگایەکی کەنەدا لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عێراق بڕیاری دا دەست بەسەر هەزاران بەرمیل لە نەوتی هەرێمی کوردستان بگیرێت، کە
برابووە نزیک ئەو وڵاتە.
دادگای هالیفاکس لە کەنەدا بڕیاریدا دەست
بەسەر 915 715
بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بگرن کە بڕیار بووە لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە
بگوێزرێتەوە.
بە گوێرەی
هەواڵیکی ماڵپەڕی ڕووداوی ئینگلیزی بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئەو نەوتە لەسەر
سکاڵایەکی حکومەتی عێراق بووە و لە کەشتییەکی ئیتاڵیدا بووە کە لە ١٣ یونیو لە
بەندەری جەیهانی تورکیای جێهێشتووە، ویستوراوە ببرێتە شاری بۆستن لە ئەمریکا بە
گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی فاینەشناڵ تایمز.
دەستبەسەراگرتنی
ئەم نەوتەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم کە سەرجەم داهاتەکەی لەسەر نەوتە
نەتوانێت مووچە دابین بکات، چونکە وەک ئەوان جەختی لێدەکەنەوە بۆ مووچە پشت بە
داهاتی نەوت دەبەستن.