پێشەوا هەورامی بێژەری دیاری كەناڵی ڕووداو گۆرانیەكی بڵاوكردەوە و هەوادارنی پێیانوایە دەنگی خۆشە.
پێشەوا هەورامی لە ڕێَگەی پێگەی تایبەتیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە سەرقاڵی گۆرانی وتنە.
سەبارەت بە گۆرانیەكەی بەشێك لە هەوادارانی دەستخۆشی لێدەكەن و پێیانوایە دەنگی خۆشە.
پێشەوا كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدینی تەواوكردووە و یەكێكە لە دیارترین بێژەرەكانی كەناڵی ڕووداو و لە هەولێر نیشتەجێیە.