مەریوان وریا قانع نوسەر و ڕۆشنیبیری دیاری
کورد، پێی وایە کە بەختیار عەلی شایستەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئەدەب، بەڵام بەختیار
عەلی خاوەنی کۆمەڵێک تێزی بێ مانا و ترسناکە.
لە میانی کۆڕێکیدا کە سنور میدیا لە شاری
کەلار بۆ هەردوو نوسەر و ڕۆشنبیر، مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح ئەنجامی دابوو،
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆمانووسی بەناوبانگی کورد،
مەریوان وریا قانع ڕایگەیاند "باوەڕناکەم کەس لەناو کورددا کەس بەقەد من
بەختیار عەلی بناسێت و چاوەڕێی ئەوەم خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب وەربگرێت، بەڵام کاک
بەختیار خاوەنی کۆمەڵێک تێزی فیکری بێ مانا و ترسناکە و کاریگەری زۆر ترسناکیان
لەسەر نوخبە ڕۆشنبیرییەکەی هەبووە، ئەوەی کاک بەختیار دەڵێت هەمووی فاشیزمە من قسە
ناکەم".
مەریوان وریا دەڵێت "یەعنی پارتی و
یەکگرتوو و زەحمەتکێشان و گۆڕان فاشیزەمە، ناچێتە چوارچێوەی قاڵبی خوێندنەوەی
زانستییەوە، ئەمە لای من وەهم و خورافیات دروست دەکات".
ئاراس فەتاح و مەریوان وریا قانع پێیان وایە
کە پارتی ئاڵای دەوڵەتی هەڵگرتووە، بەڵام ئەو هێزە ناتوانێت دەوڵەت دروست بکات.