پەرلەمانتارێكی پارتی بڕی ئەو نەوتە ئاشكرا دەكات كە رۆژانە هەرێمی كوردستان هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات.
تارق گەردی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی پارتیو ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز رایگەیاندووە" مانگانە لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەكراوی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستانمان بۆ دێت، مانگی ڕابردوو هەرێمی كوردستان ڕۆژانە بە موعەدەلی 530 هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە كردووە".
گەردی بەهەفتەنامەی ئاژانسی راگەیاندووە " خوا ئەكات نەوتی هەرێم دەگاتە یەك ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و قەیرانی دارایی نامێنێت با هەر جیاوازی هەبێت لەو ڕێژەیەی لە لایەن هەرێم و بەغداوە لەسەر نەوتی هەرێم باس دەكرێت".