سەلاحەدین دەمیرتاش نەیهێشت کەلەپچەی بکەن

هاوسەرۆکی هەدەپە کە وا بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای بکرێت، پۆلیس هەوڵیدا بە کە لەپەچەیی بیباتە بەردەم دادگا، بەڵام ئەو سەرکردە نەیهێشت، بەو هۆیەوە دادگا دواخرا.

ماوەی ٢٤٥ ڕۆژ لە زیندانیبوونی بە نایاسایی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە تێدەپەڕێت، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای دەمیرتاش بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەمیرتاش قبوڵكی نەکرد کەلەپچە بکرێت، دادگای تورک ڕێگای نەدا بەشداری دانیشتنی دادگا ببێت.
 
پاش ٢٤٥ ڕۆژ زیندانیبوونی بەنایاسایی، ئەمە یەکەمین دادگا بوو کە سەلاحەدین دەمیرتاش بە شێوەی جەستەیی بەشداری دەکرد، پێشتر لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە بەشداری کردبوو لە دادگاکانیدا.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشدا هاوسەرۆکی هەدەپە یوکسەداغ دادگایی کرا، تا ئێستا ١٣ پەرلەمانتاری هەدەپە لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەسگیر کراون.
 



PM:12:45:07/07/2017