مامۆستایەکی ئاینی کوژرا

مامۆستا ئەحمەدی دێرێ، کە بەرپرسی لقی زانایانى کۆمەڵى ئیسلامییە لە قەڵادزێ  لە دواى تەواوبوونی لە نوێژى هەینى لەبەردەم مزگەوت کوژرا.

مامۆستا حازم سدیق عەلی، ناسراو بە (مەلا ئەحمەد دێرێ)، بەرپرسی لقی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ دوای تەواوبونی وتاری هەینی لەبەردەم مزگەوت تەقەی لێکراو کوژرا.

بە پێی زانیاریەکانی پۆلیسی قەڵادزێ ئەو مامۆستا ئاینیە لەناو تەکسیەکەوە دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و 7 فیشەکی بەرکەوتووە.

ناوبراو  وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی رەحمانە لە گەڕەکی گربداخ لەقەڵازێ  و لە دایکبووی ساڵی 1972ـە و دانیشتووی گەڕەکی ئاشتییە لە قەڵادزێ.

 

ئەمیرحسن



PM:02:01:07/07/2017