یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا دەکات تاوانبارانی کوشتنی مامۆستا ئاینییەکەی قەڵادزێ بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و کوشتنی مەلاکەش بە بێ ڕێزیی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت ناودەبات.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کوژرانی مەلاکەی قەڵادزێ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه ده‌که‌ین، جا له‌ژێر هه‌ر ناو‌و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " داوا له دام ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به زووترین کات سه‌ره‌داوی رووداوه‌که ئاشکرا بکه‌ن و، تاوانبار به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن، چونکه ئه‌مه وێڕای کوشتنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژیکردنه بۆ سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌و پێیه‌ی حکومه‌ت مزگه‌وت وه‌ك به‌شێك له فه‌رمانگه‌کانی خۆی ده‌زانێت، له هه‌مان کاتدا بێرێزییه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت".
یەکێتییەکە ڕاشیگەیاندووە کە پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره مامۆستایه‌کی دیکه فڕێندراوە و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه و هه‌ر که‌موکوڕی و خه‌مساردییه‌ك داموده‌زگاکانی دەڤەرەکە ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.