پەیامنێری سپی: تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا ئەحمەد دێری دیاریکراوە

ئەمیر حەسەن - ڕاییە
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس بە سپی راگەیاند"تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا ئەحمەد دێری، بەرپرسی زانایانی پشدەری كۆمەڵ و ئەندامی مەڵبەندی رانیەی ئەو حزبە دیاریکراوە". 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەست پەیامنێری سپی کەوتووە کە ئەو کەسەی مامۆستا ئاینییەکەی کوشتووە دیارکراوە بەڵام هەڵهاتووە 

بەپێی ئەو زانیاریانە بکوژەکە ناسراوی مامۆستا ئەحمەد دێریەو هەڵهاتووە، سپی زانیویەتی بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.



PM:06:35:07/07/2017