نهێنی کوشتنی مامۆستا ئاینییەکە ئاشکرا کرا

ئەمیر حەسەن – ڕانییە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستا ئەحمەد دێری ، بەرپرسی زانایانی پشدەری كۆمەڵ و ئەندامی مەڵبەندی رانیەی ئەو حزبە کوژرا و سپیش بۆ یەکەمجار وردەکاری کوژرانەکەی ئاشکرا دەکات


سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس بە سپی راگەیاند"تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا ئەحمەد دێری، بەرپرسی زانایانی پشدەری كۆمەڵ و ئەندامی مەڵبەندی رانیەی ئەو حزبە دیاریکراوە و بە بەرچاوی خەڵکەوە ئەو مامۆستا ئاینییە کوژراوە ئەو کەسە چووەتە بەردەم مامۆستا ئاینییەکە و بە دەمانچە کوشتوویەتی

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەست پەیامنێری سپی کەوتووە کە ئەو کەسەی مامۆستا ئاینییەکەی کوشتووە دیارکراوە بەڵام هەڵهاتووە، ئەو کەسە بە بەرچاوی نوێژخوێنانی مزگەوتەکەوە مامۆستا ئاینییەکەی کوشتووە و فیشەکی ناوە بە دەمووچاوی ئەو مامۆستا ئاینییەوە.

وتیشی کە بکوژەکە هەڕەشەی کوشتنی لە کەسانی چواردەوری مزگەوتەکە کردووە کە ئەگەر دوورنەکەونەوە ئەوا ئەوانیش دەکوژێت
بەپێی ئەو زانیاریانە بکوژەکە ناسراوی مامۆستا ئەحمەد دێریەو هەڵهاتووە، سپی زانیویەتی بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە و کێشەکەش چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیە.



PM:08:43:07/07/2017