پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایگەیاند کە مامۆستا ئه‌حمه‌دی دێرێ به‌رپرسی
لقی زانایانی پشده‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە بەرامبەر کوشتنی کەسێکی دیکەدا
کوژراوەتەوە
قادر ره‌زگه‌یی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی
له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی وێستگەی وتووە "به‌پێی به‌دواداچوونمان
بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كوشتنه‌كه په‌یوه‌ندی
به هۆكاری سیاسییه‌وه نییه".
ناوبراو وتیشی "برایه‌كی شیریی
مامۆستا ئه‌حمه‌د كه ئامۆزاشیه‌تی به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راگه‌یاندووه
هۆكاری رووداوه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و له ساڵانی 1991 بۆ 1992 كه‌سێك كوژراوه،
مامۆستاش له تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌دا كوژراوه‌ته‌وه".
ڕوونیشی کردوەتەوە"ئیدانه‌ی ئه‌و
كاره ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆلیس و دادگا هه‌یه، بۆیه ناكرێت كه‌سێك
له به‌رامبه‌ر كوشتنی كه‌سێكی دیكه بكوژرێته‌وه".