هۆشیار زێباری نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی
باڵای ڕیفراندۆم ڕایگەیاند قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم سەد لە سەد نوێنەرایەتی
یەکێتییان کردووە لە کۆبوونەوەکەدا.
هۆشیار زێباری لە لیدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند کە هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم سەد لە سەد نوێنەرایەتی
یەکێتییان کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت میدیای فەرمی یەکێتی
ڕایگەیاند کە قوباد تاڵەبانی و نەجمەدین کەریم بە پۆستە حکومییەکەیان بەشداری
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان کردووە.
هەروەها نوسینگەی قوباد تاڵەبانیش ڕایگەیاند
کە قوباد نوێنەرایەتی یەکێتی نەکردووە، بەڵکو وەک جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداری
کۆبوونەوەکەی کردووە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە
سەرۆکایەتی بارزانی کۆبوونەوە و دیاریکردنی نوێنەری یەکێتیش بۆ کۆبوونەوەکە
دەنگدانەوەی لەناو ئەو حزبەدا دروست کردبوو بۆیە بە فەرمی یەکێتی هیچ نوێنەرێکی بۆ
کۆبوونەوەکە دیاری نەکردبوو.
هاوکات هەر لەسەر بەشداریکردن لەو
کۆبوونەوەیەدا ئەگەرچی یەکگرتووی ئیسلامی بەشداربوو، بەڵام بەشداریکردنەکە بۆچوونی
سەرکردەکانی ئەو حزبەی کردووە بە دوو بەشەوە.
هاوکات هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی
ئیسلامیش بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد