برایەكی
شیری مامۆستا ئاینیەكەی قەڵادزێ دەڵیت ئەو کەسانەی کە ئەحمەد دێریان کوشتووە
پەیوەندییان پێوەکردوون.
سەعید هەركی برای شیری
مامۆستا كوژراوەكەی قەڵادزێ بە میللەتی وتووە " دوای رووداوەكە
پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان پێوە كراوە، بەپێی ئەو پەیوەندی تەلەفۆنیە بێت ، هۆكاری رووداوەكە
دەگەرێتەوە بۆ كێشەیەكی دوژمنداری لە بنەماڵەكەیاندا كە كەسێك پَشتر كوژراوە
مێژوەكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1991 و پێدەچێت كوژرانی براكەی لە تۆڵەی ئەو كوژراوە بێت".
سەعید هەركی كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیە
راشیگەیاند "ئەو كەسانەی دوژمنایەتیان لەگەڵیانداهەبوە ، دانیشتوی هەولێرن و
دوای رووداوەكە تەلەفۆنێكیان بۆ كراوە كە كوژرانی "حازم سدیق عەلی" تۆڵە
كردنەوەبو".
هەروەها وتوشییەتی " تا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس تەواو دەبن ناتوانن
زانیاری زیاتر ئاشكرا بكەن ، وتیشی لە ئێستادا بەرێگاوەن بەرەوو سلێمانی و تەرمی براكەیان
دەبەن بۆ پزیشكی دادوەری بۆ ئەوەی توێكاری بۆ بكرێت.
دوێنێ مامۆستا ئەحمەدی دێرێ بەرپرسی لقی زانایانی كۆمەڵ و پێشنوێژی
مزگەوتی رەحمان لە گەڕەكی گربداخ لە دوای گەڕانەوەی لە نوێژی هەینی لەلایەن
كەسێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.