وادەی دەستکاری کردنی مووچە ئاشکرا کرا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمدا، وادەی دەستکاریکردنی مووچەی باسکردووە

بەهمەن حسێن نوێنەری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كۆمیتەی باڵای ریفراندۆم بە خەڵکی وتووە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا پرسیاری موچەیان لە جێگری سەرۆكی حكومەت كردووە و تەئكیدیا لە دەستكاری موچە كردۆتەوە، چونكە پەیوەستە بە ژیان و گوزارەزانی خەڵكەوە، هەرچەندە وەك خۆی دەڵێت" كۆمیتەكە پەیوەندی بە ریفراندۆمەوە هەیە و ئەركی باس كردنی موچە نیە".

ڕاشیگەیاندووە" لەبەرئەوەی قوباد تاڵەبانی وەك نوێنەری حكومەت و یەكێتی بەشداری كۆبونەوەكەی كردبوو، پرسیاری لێكرا و ئەوەیش وەڵامی دایەوە و وتی، پلانیان هەیە دەستكاری موچە بكەنەوە و پێدەچێت مانگی داهاتوویش دەستكاری بكرێتەوە، ئەمە بەرنامەی حكومەتە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر قوباد تاڵەبانی وتبووی کە ئەگەری زۆرە لە مانگی ئایاردا دەستکاری مووچە بکەن



PM:10:45:08/07/2017