فواد مەعسوم: قاسمی سلێمانی راوێژکاری حکومەتی عێراقە

سەرۆک کۆماری عێراق د. فواد مەعسوم رایگەیاند" قاسمی سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی راوێژکاری حکوومەتی عێراقە".

فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (عوکاز)ی سعودی، رایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ”بەهیچ شێوەیەک" دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق ناکات.

سەرۆک کۆمار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەشداریکردن و سەرکردایەتیکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە شەڕەکانی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ئاسایی دەزانێت و رایگەیاندووە، سولەیمانی ”راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی عێراقە".

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها داوای لە تورکیا کردووە، کە دوای کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق، هێزەکانی لە سنووری پارێزگای نەینەوا بکێشێتەوە.



AM:09:44:09/07/2017