دوێنێ لە هۆڵێکی پەرلەمانی ئەوروپا
بارزانی و شاندێکی یاوەری لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس و کارمەندی
پەرلەمان کۆبوونەوە و لە کۆی ٧٥٠ ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا تەنها دوو پەرلەمانتار
ئامادە بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبونەوەکەی بەرزانی و شاندەکەی لە
پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل ھیچ سیفەتێکی رەسمی نەبووەو لەلایەن ھیچ گروپ و
لیژنەیەکی پەرلەمانەوە رێکنەخراوەو لە ئەجێندای کاری ھیچکام لە لیژنەکانی
پەرلەمانی ئەوروپادا نەبووە.
سپی زانیویەتی کۆبونەوەکەی بارزانی لە یەکێک لە ھۆڵەکانی
پەرلەمانی ئەوروپا لەلایەن پەرلەمانتارێکەەوە رێکخراوە و ھەموو پەرلەمانتارێکیش
مافی ھەیە میوانداری کەسێک بکات لە یەکێک لە ھۆڵەکاندا و ئەو پەرلەمانتارەشی
کۆبونەوەکەی بۆ بارزانی رێکخستووە لەکۆی ٧٥٠ پەرلەمانتار فراکسیۆنەکەیان خاوەنی ٤٥
پەرلەمانتارە.
هەروەها سەرچاوەکەی سپی وتیشی لە کۆبوونەوەی بارزانی و شاندەکەی
لە پەرلەمانی ئەوروپا تەنھا دوو پەرلەمانتار لە نێو گوێگراندا بوون ئەوانی
تر ستاف و سکرتێر و کارمەندی ئەندام پەرلەمانەکان بوون.