چەند نیشانەیەک بۆئەوەی بزانیت هەناوێکی تەندروستت هەیە


ئەگەر خەمخوری تەندروستی  مێشک و جەستەتیت ئەوا دەبیت گرنگی بە تەندروستی هەناوت بدەیت. ئەندامەکانی سک و ریخۆلەکانمان  بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کاردەکەنم بەکتریا سود بەخشەکان یارمەتی کردنەوەی کۆڵۆن دەدەن وە چەندین کاری بەسودی تریش ئەنجام دەدەن، وە یارمەتی سیستەمی پارێزگاری لەش دەدەن دژی نەخۆشی .هەروەها خۆراک دەگۆرن بۆ ووزە، وە یارمەتی  دەرهاوێشتنی ئاوێتە ژەهراوێکانی لەش دەن. بۆیە هەناومان لە ژێر پەستانێکی زۆردایە بۆ ئەوەی بەباشی کار بکات. بەڵام کاتیک بەکتریا زیان بەخشەکان هێرش دەهێنن بۆ هەناو  بالانسی  تێک دەدەن. لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە نەزانن کە شەڕ روودەدات لە نێوان بەکتریا سود بەخش و زیان بە خشەکاندا. لەراستیدا لەدەسدانی بالانسی هەناو دەبێتە هۆی لەدەستدانی بالانسی هۆڕمۆنات و تێکشکاندنی پارێزگاری لەش کە هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی.
 لێرەدا چەند نیشانەیەک هەن کە سایتی ( Naturalcure ) بڵاوی کردۆتەوەو بە ئاگات دێننەوە لەم گەردەلولە:
1-    کەمی وزە.
2-    ئامرازەکانی هەرس.
3-    کێشەی روخسار.
4-    کەمی ڤیتامین و کانزاکان.
5-    سەرەتایەک بۆ نەخۆشی شەکرە.
6-    بەگرانی نوستن.
7-    زیاد نەکردنی کێشی لەش.
بەهۆی ئەمانەوە رەنگە بزانیت کە  هەناوت تەندروستە یاخود نا.وە رەنگیشە کەم خواردنی شەکریش ببێتە هۆی گەشە کردنی بەکتریای زیان بەخش.


لە ئینگلیزیەوە: هە-ف


PM:07:24:13/07/2017