شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی، وردەکاری کۆبوونەوەی مەکتەبی رێکخستن ئاشکرا دەکات و دەڵێت" كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دو جار له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه "نه‌جمه‌دین كه‌ریم من ئیزنم داوه” تا به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ریفراندۆمدا بكات".
له‌نوسینێكدا به‌ناویشانی (حافیزه المحفوز) شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی 12ی تەموزی مه‌كته‌بی رێكخستن، له‌سه‌ر داوای به‌رێز كاك ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن رێكخرابو بۆ ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی رێكخستن‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و خۆشم وه‌ك ناوه‌ندی ده‌ره‌وه به‌شدار بوم‌و مه‌به‌ست له‌سازدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بو له‌سه‌ر دو ته‌وه‌ری تایبه‌ت.. له‌كاتێكدا كه ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتایی ده‌چو، له‌ناكاو ئاگادار كراین كه به‌رێز جێگری سكرتێری گشتی هاتووه‌و ده‌یه‌وێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكات”.
ناوبراو نوسیویه‌تی، "له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه گرنگترین خاڵ كه لێپێچینه‌وه بو له‌به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌ی به‌ناو كۆمیته‌ی ڕێفڕاندۆم له‌بڕیاره‌كاندا ده‌رهێناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رێزی دو جار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه (د. نجم ا‌لدین من ئیزنم داوه)”.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌كات كه "له‌م لا ئه‌ڵێن تا په‌ڕله‌مان به‌بێ مه‌رج ئاسایی نه‌كرێته‌وه ریفڕاندۆم فت.. له‌ولاشه‌وه فڕكان فڕكانی شاند ناردنیانه بۆ پیرمام‌و برۆكسل‌و ئێران‌و پێكه‌نینه‌كه‌شی له‌وه‌دایه كه ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یندراوی م.س دا هاتووه كه شكور شاند ئه‌نێرن بۆ لای گۆڕان.. وی، بیسمیلا .. ئه‌ی مه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نیه؟ ئیتر شاندو ماندی بۆ چیه؟”.