رۆژانە ئەم میوەیە بخۆ و ماڵئاوایی لە خانە شێرپەنجەکانت بکە


بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە سایتی beforeitsnewsدا بڵاو کراوەتەوە قۆخ توانای پارێزگاری کردنی خانەکانی لەشی هەیە دژبە نەخۆشی شێرپەنجە، وە تەنانەت بەتەواوی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەکات. گیولیتان نۆراتۆ، لێکۆڵەرەوەیەکی زانستی لە زانکۆی واشنتۆن لەگەڵ تیمێکی لێکۆڵەرەوەدا لە تێکساس، ئەوەیان دۆزییەوە کە قۆخ توانایەکی باشی هەیە لە کوشتنی خانە سەرەتانیەکانی ناو لەش. خانە توشبوەکان بە شێر پەنجە کە بە لەشدا بڵاو دەبنەووە کە پێی دەوترێت تەشەنە کردن، بۆیە لەوانەیە خواردنی قۆخێک بەهێواشی ببێتە هۆی نەهێشتنی خانە سەرەتانییەکانی شێرپەنجەی مەمک کە لە ئێستادا باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ناو ئافرەتاندا، لەم لێکۆڵینەوەدا کە کراوە نۆراتۆ ئەوەی دۆزیوە کە پۆلیفینۆڵ کە لە قۆخدا هەیە خانە سەرەتانیەکان لە ناو دەبات.

قۆخ لە ماددەی کیمیاوی دڵنیاکەرەوە ترە : ئەم زانانە باوڕیان وابووەپێكهاتەی قۆخ توانایەکی تایبەتی هەیە بۆ نەهێشتن و کوشتنی خانەی شێر پەنجەیی، ئەگەر زۆریش تەندروستی کەسی توشبوو خراپ بیت.

لە ئینگلیزیەوە:هە-ف



PM:02:31:14/07/2017