بە چەند رۆژێک بەهۆی ئەم دوو پێکهاتەوە جگەرت پاکبکەرەوە


ئایا دەزانی کە ئاوی مێوژ سوودێکی باشی هەیە بۆت؟ شتێکی باشە ئەگەر ئاوی مێوژ زیاد بکەیت بۆ ژەمە خۆراکەکانت ، هەروەک سایتی Natural cure ئاماژەی پێداوە،شتێکی تایبەتە بۆ تەندروستی. بۆچی ئاوی مێوژ بۆ تەندروستی باشە ؟ چونکە یارمەتی پرۆسەی کیمیای جگەر دەدات ،وە یارمەتی دەرکردنی ماددە ژەهراوێکان دەدات لە بۆریەکانی خوێندا. ئەگەر رۆژانە ئەم خۆراکە بخۆیت بە رێکوپێکی ئەوا دە بینی وزەیەیەکی باشت دەست دەکەوێت.

سودەکانی چین؟

وەکو ئامۆژگاریەک بۆ ئەو کەسانەی کە مێوژ دەخۆن ئەگەر بێتو لە بەیانیاندا بیخۆن ئەواباشتر یارمەرتی تەندروستیان دەدات، وە دەبێتە هۆی رزگار بونت لە کۆڵسترۆڵی خراپ، وە ڕێژەی چەوری خوێن دادەبەزێنێت .

مێوژ رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە وە سودی تەندروستیزیاتر دەبیت ئەگەر بیکەیتە ناو ئاوەوە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە ڕێژەی شەکریشی کەم دەبێتەوە.هەروەها وەکو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەر کردنی نە خۆشی جگەر. مێوژو وە ئاوی مێوژ هەرلە کۆنەوە بەکاریان هێناوە بۆ نەخۆشیە کانی دڵ و جگەر.وە یارمەتی دەرە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت واز لە خواردنی ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان بهینن.

خواردنەوەی ئاوی مێوژ یارمەتی پاککردنەوەی جۆگەکانی خوێن دەدات و وە جگەریش دەپارێزیت بۆ ئەوەی بەباشی کار بکات .

چۆنیەتی ئامەدە کردنی ئاوی میوژ

٢ کوپ ئاو (٤٠٠مگم )

١٥٠ گرام مێوژ ئامادە بکە

دڵنیابە لەوەی کە بەباشی مێوژەکان هەڵبژێریت دەبێت میوژی رەنگ تێرو نەرم بن نەک زۆر ڕەق ، وە هەروەها دەبێت زۆر بە باشی خاوێن کرابنەوە. ئاوەکە گەرم بکە پاشان مێوژەکانی تێبکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ، پاشان بەجێی بهێڵە شەوێک تا بەیانی لە بەیانییەکەیدا مێوژەکە لە ئاوەکە جیا بکەرەوە، وە دەتوانی ئاوەکەی دیسانەوە گەرم بکەیتەوە وە بە گەرمی بیخۆرەوە بەڵام لەوش دلنیابە کە دەبێت بە سکی خاڵی بیخۆیتەوە.

وەئەم کارە بۆ ماوەی ٤ رۆژ دوبارە بکەرەوە. دڵنیابە لەوەی کە ئەنجامێکی باشی دە بیت.


لە ئینگلیزیەوە:هە-ف



PM:02:44:14/07/2017