بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پۆستەکەی بە
بڕیارێکی حزبی لادەبرێت و لە شوێنی ئەو سەباح هەورامی دادەنرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای ڕاگەیاند
کە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، دکتۆر میران محەمەد لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و
لە شوێنی ئەو کەسێکی دیکە دادەنرێت.
سەرچاوەکە وتیشی کە بڕیارەکە حزبییە و
بڕیاردراوە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری پشکنینی چاوی سلێمانی لە شوێنی میران محەمەد
دابنرێت.
میران محەمەد ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوەبەری
تەندروستی سلێمانی بووە و لابردنیشی لەم کاتەدا بۆ بڕیارێکی حزبی دەگەڕێتەوە.