پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند، دوێنێ هه‌ینی
له به‌نداوی دێگه‌ڵه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاوه و
ئه‌مڕۆ كاتژمێر نۆی به‌یانی تیمی غه‌واسی به‌رگری شارستانی كۆیی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر له پەیجی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە"دوێنێ هه‌ینی
14ی ته‌مموزی 2017، کاتژمێر چواری ئێوارە پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی خنکان
لە بەنداوی دێگەڵە ، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک
بە ناوی محه‌مه‌د سابیر، تەمەن 20 ساڵ، دانیشتوی پێنجی حەسارۆک، بەمەبەستی
مەلەکردن چووەتە بەنداوی دێگەڵە بەداخەوە لەکاتی مەلەکردن خنکاوە".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرا کراوە
ئەمڕۆ شه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2017، کاتژمێر نۆی بەیانی تیمی غەواسی بەرگری شارستانی
کۆیه توانیان تەرمەکە بدۆزنەوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
ڕوونیشکراوەتەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە
بۆ ئەم رووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی وتەی داواکاری مافی کەسی
مردوو.