چۆن بتوانین قژمان بشۆین بەبێ بەکارهێنانی شامپۆ


ئایا پرچت ماندووە ؟هێشتا پرچت کڕێش و ، وشکو، ئاڵۆشی هەیە ؟ ئایا دەتەوێت جۆری شامپۆکەت بگۆری ئایا بە بەکارهێنانی جۆرە کەی دڵ خۆش نیت؟ ئەی رات چیە دەربارەی بەکارنە هێنانی هیچیان؟ لە جیاتی ئەوەی شامپۆیەک بەکار بهێنی پڕی بێت لە ماددەی کیمیاوی، هەوڵبدە بە بەکارهێنانی ڕێگای سروشتی پرچت خاوو نەرم بکەرەوە.

لێرەدا چەند هۆکار هەن کە سایتی Natural cureئاماژەی پێداوە دە توانی لە بەکارهێنانی شامپۆ بوەستیت. شامپۆ لەروی مادییەوە نرخەکەی گرانە بۆیە بیر بکەرەوە ساڵانە پارەیەکی زۆر لەبەکارهێنانی شامۆدا سەرف دەکەیت.

شامپۆ پڕیەتی لە ماددەی کیمیاوی کە هاوسەنگی قژت تێک دەدات.کاتێک شامپۆ بەکار دەهێنیت وا لە پێستی سەرت دەکات کە چەوریەکی زۆر دەربدات وە ئەمەش وات لێدەکات کە زیاتر پرچت بشۆریت. ئێستە دەتوانی پرچت بشۆیت بەبێ بە کارهێنانی شامپۆ .

دڵنیابە لەوەی کە بڕێکی باش سۆدە بەکار بهێنیت و سرکەی سێویش.هەروەها پێویستت بە ڕێژەیەکی کەمیش ڕۆن دەبێت بیدەت لە بنی سەرت . سرکەی سێوەکە وا لە پرچت دەکات نەرموو درەوشاوەبێت .

چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی: یەکەم جار بڕێکسۆدە لەگەڵ سێئەوەندە ئاو تێکەڵ بکە بە پێی درێژی پرچت لەوانەیە بە پێی قژت قەبارەی گیراوەکە بگۆریت . گیراوەکە بدە لەقژت لە بنی سەرتەوە دەست پێبکە پاشان بیدە لە هەمووی. لێی بگەرێ با بۆ ماوەی ١تا٣ خولەک پێیوە بمێنێتەوە پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆرە .

٢- بڕیک سرکەی سێو لەگەڵ چوار ئەوەندە ئاودا تێکەڵ بکە . ئەگەر بێزار بویت لە بۆنی سرکەکە ئەتوانی برێک ڕۆنی بۆنخۆش بکەیتە ناوییەوە وەکو ڕۆنی ڕۆزماری، لەوە دڵنیابە کە نەچێتە ناو چاوتەوە .لێیگەڕێ با بۆ چەند چرکەیەک بە قژتەوە بێت پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆرە.

باشترین شێوازی بەکارهێنان ئەوەیە کە سۆدەکە بدەیت لە بنی سەرت پاشان ئاو و سرکەکەش بدە لە تاڵەکانی قژت .باشترین شت ئەوەیە کە بە ئارام بیت لە ئەنجامەکەی چونکە لەوانەیە یەکسەر کاریگەریەکەی دەر نەکەوێت.

لە ئینگلیزیەوە:هە-ف



PM:11:51:15/07/2017