سودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنی نانی بەیانیان


خواردنی نانی بەیانیان سودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ مێشک و جەستەمانو لە پەتا دەمانپارێزێت. نانی بەیانی یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات بە درێژای رۆژەکە .زیاد لەوەش یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە لە قوتابخانەن یان کاردەکەن چونکە دەبێتە سەرچاوەی وزەی بۆیان . لێرەدا سایتی Your health tube باس لە چەند هۆکارێک دەکات کە بۆچی ئێمە پێویستە نانی بەیانی بخۆین.

ژمارەیەک لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر خواردنی نانی بەیانی، کە سودی هەیە بۆ یادگەو وە هەبونی چانسێکی کەم بۆ توشبون بەنەخۆشی دڵ، وە دابەزاندنی ئاستی کۆڵسترۆڵ.

سودەکانی نانی بەیانی:

پێدانی وزە:هەمو کەسێک پێویستی بە وزە هەیە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی پیاوان زیاتر پێویستیان بە وزە هەیە زیاد لە ئافرەتان .گەشە کردنی منداڵ پێویستی بە هەبونی وزەی زۆر هەیە ، بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە ٧-١٠ ساڵ دایە. کەواتە ئەم وزەیە یارمەتی گەشەکردنی منداڵ دەدات.

یادگە: بەپێی پێداچونەوەیەک کە لەسەر ٤٧ لێکۆڵینەوە کراوە خواردنی نانی بەیانی پەیوەندی هەیە بە یادگەوە، یارمەتی هاندان و وریاکردنەوەی یادگە دەدات.

نەخۆشی دڵ: بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٤٥-٨٢ ساڵیدا بووە خواردنی نانی بەیانی پەیوەستە بووە بەرهەڵستیکردنی ئەنسۆلین و تەوژمی خوێن و بەرز بونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا .

شەکرە : بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەم مانگانەدا کراوە نەخواردنی نانی بەیانی مەترسی هەیە لەسەر بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لە ئافرەتاندا ، هەروەها ئەوەشی خستۆتە ڕوو ئەو ئافرەتانەی کە لە هەفتەیاکدا هیچ نانی بەیانیان نەخواردووە مەترسیەکیگەورەی توشبون بە شەکرەی جۆری دوو یان لێکراوە بە بەراورد بەوانەی کە نانی بەیانیانیان خواردووە.



PM:11:56:16/07/2017