وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ٩ ی بنەڕەتی ڕاگەیاند.
ئەم ئەنجامانە، ئەنجامی کۆتایی ئەزموونە گشتییەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی(2016-2017) ی پۆلی 9 ی بنەڕەتی سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری هەرێمی کوردستانن.
هەروەها وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی سایتی ئەزموونەكانەوە قوتابیان و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە لەكاتی "هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەكانتان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاكان فۆرمی سكاڵا پڕ بكەنەوە، بە دڵنیایی بە وردی لە سكاڵاكان دەكۆڵینەوە".