بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی
پەروەردە، ڕایگەیاند کە تەنیا چەند وردەکارییەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو
بکەن و لە چەند ڕۆژی ئایندەدا ئەنجامی پۆلی ١٢ش ڕادەگەیەنێت.
کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی
ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کۆتا ڕۆژی
تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 20/7/2017 دەبێت، چونکە بەشێک لە
تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی پیشەییەکان تا ئەو کاتە دەخایەنێت ".
بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکان، وتووشیەتی " پێش کۆتایی
ھاتنی مانگی 7ی 2017 ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین".
سپی بۆ زانیاری زیاتر پەوەندی بە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە کرد بەڵام ڕایگەیاند کە زانیاری نییە و لە ئێستادا سەرقاڵە و ناتوانێت لێدوان بدات.
لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت
ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.