وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە كە رێگربوو لە گەیشتنی داهاتی نەوت بۆ كوردستان، مووچەدان دەستپێدەکاتەوە".
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هەرێمی كووردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند : " هه‌ندێك له ده‌زگا نابه‌رپرسه‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه به هۆكاری سیاسی له توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گیراوه و ڕێگری لێكراوه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی": دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراو و چه‌واشه‌كارییه و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا".
ناوبراو دووپاتی دەكاتەوە ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستا وەزارەتی دارایی مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی راگەیاندووەو مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان بە نیوە موچەکەش نەدراوە.