چۆن بە رێگایەکی سروشتی قژمان بە قاوە رەنگ بکەین لەماڵەوە


لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە نەمان زانیبێت کە دە توانین بە قاوە قژمان ڕەنگ بکەین . قاوە توانای هەیە کە رەنگێکی تێر بە قژت ببەخشێت، وەکو دەزانن قژ رەنگ کردن شتێکی زور باوە و زۆر کەس بەکاری دەهێنێت بە تایبەت لە ئیستادا.بەهەمان شێوەش خەڵکی قاوە دەخۆنەوە ، کەواتە بۆچی بەکاری نەهێەین بۆ رەنگ کردنی قژمان وەکو پێکهاتەیەکی سروشتی. زۆر گرنگە بزانیت کە رەنگ کردنی قژ شتێکی هەتاهەتای نیە . هەرچۆنێک بیت گرنگە کە تێبینی ئەوەش بکەیت کە بەهەمانشێوە رەنگ کردنی پرچت بەم رێگەیە نابیتە هۆی لەناو بردنی پرچت. تەنانەت ئەتوانێت بەهێزیشی بکات. هەرچۆنێک بیت زیاتر لە ٥٠٠٠ ماددەی کیمیاوی بەکار دێت لە دروستکردنی رەنگی قژدا بە رێگای ناسروشتی. بەپیی لێکۆڵینەوە شێرپەنجەییەکان زۆرێک لەو ماددە کیمیاییانە هۆکارن بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە. لەگەڵ ئەوەشدا قاوە بەرهەمێکی تەواو سروشتیە نەک هەر بە تەنها نابیتە هۆی لەناوچونی قژت بەڵکو سودیشی هەیە بۆ قژ.

کاتێک ئەم گیراوە سروشتیە بەکار دەهێنن قژت درەوشاوەو سێبەر دار دەبێت. بە پیی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا کراوە ئەم گیراوەیە یارمەتی گەشەکردنی قژت دەدات زۆر بە خێرای.

چۆنیەتی بەکارهێنانی قاوە بۆ رەنگ کردنی قژ:

- قاوەی سروشتی ئامادە بکە ، با لەو جۆرانە نەبیت کە ماددەی کیمیایی تێکەڵە.

- قاوەکە بکوڵێنە

با دوو کوپ قاوە بێت کوپیکیان بکوڵێنە یەکێکیشیان هەر بە سروشتی تێکەڵ بە قاوە کوڵاوەکەی بکە .ئەم تێکەڵەیە بدە لە قژت وە لێی گەڕێ بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە قژتەوە بیت ،لە کۆتایدا رەنگێکی چۆکلاتی جوان بە قژت دەبەخشێت، وە بێزیانیشە لە ماددەی کیمایایی .

هەلبژاردەیەکی دیکەش ئەوەیە کە وەکو بشۆر بەکاری بهێنە

- یەکەم جار قژت بە شامپۆ بشۆو پاشان قاوەکەی لێبدە با بە قژتەوە بیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک . پاشان سرکەی سێو بەکار بهێنە بۆلیکردنەوەی قاوەکە لەسەر پرچت .دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ .

- ئەگەر ئەنجامەکەیت بە دڵ نەبو ئەوا چەند رۆژیک دوبارەی بکەرەوە.

سەرچاوە: natural cure

وەرگێرانی: هە-ف





AM:11:18:18/07/2017