سودە سەرسوڕهێنەرەکانی سۆدە


لەوانەیە نەت زانیبێت کە سۆدە چەند سودی هەیە ، سۆدە سودێکی گەورەی هەیە بۆ قژ، و پیست ،و جەستە. لەراستیدا سۆدە یارمەتی دەرێکی باشی جەستەیە هەر لە سەرەوە تا پەنجەکانی پێ. لەوە گرنگتریش ئەوەیە کە دەتوانی لە ماڵەوەش بەکاری بهێنیت.سۆدە ، یان سۆدیۆمی بێکاربۆنات،بەشێوە سروشتیەکەی کریستاڵیە، بەلام ئێمە هەمیشە بەشێوەی پاودەر دەکەویتە بەرچاومان. سۆدە یارمەتی دەرە بۆ کوشتنی بەکتریاو کەڕو وە دەبێتە هۆی لە ناو بردنی میکرۆبو وەستاندنی لە زیاد بون. هەروەها شەڕ دەکات دژ بەهەر نەخۆشییەک کە بەهۆی سەرماوەیە ئەو کێشانەش کە لە ڕوی دەرەوەی پێستدا هەیە. سۆدە زۆر بەسودە ئەگەر بێتو بۆماوەیەکی کورت بەکاری بهێنین،بەڵام ئەگەر زۆر بەکارت هێنا ئەوا لەوانەیە زیان بە پێست و قژت بگەیەنیت. بەرلەوەی بەکاری بهێنت لە سەر شوێنێکی پیستت تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت پێستت زیانی پێدەگات یاخود نا. لێرەدا سایتی( Natural cure )باس لە چەند بەکارهێنان و سودێکی سۆدە دەکات کە دەتوانن ئێوەش لەماڵەوە بە کاری بهێنن.

· شەڕ دەکات دژ بە زیپکە و خاڵی سەرپیست

* بۆ لابردنی زیپکە ڕەنگە پەنا بەریت بۆ ماددەی کیمیایی ،کە ئەمەش رەنگە زیان بە پیستت بگەیەنیت، بەڵام سۆدە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت زیپکەو خاڵی سەر پیست لا بەرێت.لەبەر ئەوەی سۆدە میکرۆب لەناو دەبات و وە دەبیتە هۆی لەناو بردنی ئەو زیپکەو خالانە کە بە پیستەوەن،وە توانای نەهیشتنی ئەو زیانانەی هەیە کەبەهۆی زیپکەوە لەسەر پێستت ماونەتەوە. سۆدە هەروەها بەهۆی ئەو ئەنزیمانەی کە تێیدایە یارمەتی پاراستننی پێست دەدات لە پیربون.

* زەردی ددان ناهیڵێت: سۆدە زۆر گرنگە بۆ درەوشانەوەی ددانەکان.بەهۆی رەقیەکەیەوە وا لە ددانەکان دەکات کە رەنگە زەردەکی لابەرێت. هەروەها دەبێتە هۆی نەهێشتنی کلسی سەر ددانەکان بەهۆی ئەو ترشەوەی کە تێیدا دژی بەکتریایە، تەنها کەمێک سۆدە بکەرە سەر فلچە کەت لەگەڵ کەمێک هەویری ددان ، پاشان بەجوانی ددانەکانتی پێ بشۆ بۆ ماوەی دوو خولەک، وە لەوە دڵنیابە کە نابێت ڕێژەی سۆدە زۆربێت.

نەهێشتنی سوتانەوی پێست بە هۆی خۆرەوە: بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر بێت و سۆدە بەکاربهێنیت لە وەرزی هاویندا، لەبەر ئەوەی سروستی ئەلکالیکی تێدایە، سۆدە زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی ئازاری سوتانەوەی پێست بەهۆی خۆرەوە، یارمەتی وەستاندنی سوتانەوەی پیست دەدات.

· دەبیتە هۆی نەهێشتنی کڕێشی قژ: لەوانەیە گران بیت بۆت کە بتوانی رزگارت بێت لە کڕێش بەتایبەتی لە زستاندا، بەڵام دەتوانی رزگارت ببێت ، ئەگەر زۆر بەباشی ئاگاداری قژت بیت ئەوا زۆر بەئاسانی دەتوانی ڕزگارت ببیت لە کڕێش. بەکارهێنانی سۆدە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ رزگار بون لە دەست کڕێش.

کەوچكێک سۆدە بەتەری بدە لەپێستی سەرت بۆ ماوەی یەك خولەک بەجێی بهێلە پاشان زۆر بەجوانی بە ئاو بیشۆرە. ئەم کردارە تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەنجام بدە.

· نەهیشتنی چەوری و بۆنی قژ: زۆر هەستیکی ناخۆشمان دەبێت کاتێک کە بۆنی قژمان دێت وە خەڵکی لەگەڵ چەوری قژدا زۆر کێشەیان هەیە.باشترین ڕێگا بۆ نەهێشتنی ئەم ڕێگایە بەکارهێنانی سۆدەیە ، کە شەڕدەکات دژی چەوری و بۆنی ناخۆشی قژ.

سەرچاوە: Natural cure

لە ئینگلیزیەوە"هە-ف




PM:08:09:18/07/2017