کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم دیاریکرا

مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، پابەند بن بە ئەنجامدانی کاری پێویست و هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە.


لە فەرمانێکی هەرێمیدا ، مەسعود بارزانی ، رۆژی 1-11-2017-ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد کە وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە "پاڵپشتە بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە 1-ی ساڵی 2005-ی هەموارکراو".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بە پۆستەکەی بارزانی هەیە و پێیان وایە لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە بڕیار لە ڕۆژی هەڵبژاردن بدات لە ئێستادا.



PM:04:43:19/07/2017