وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند" بۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، پێداچوونه‌وه به مووچه ده‌كه‌ن و به‌پێی سیستمێكی نوێ دابه‌شده‌كرێت".
محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، تایبه‌ت به ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند" مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به سیستمێكی نوێ دابه‌شده‌كرێت".
محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، دەڵێت" له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، باس له خراپی بژێوی خه‌ڵك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه‌و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت و بژێوی خه‌ڵك چاك بكرێت.
نابراو دەشڵێت"وه‌ڵامی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه بۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، پێداچوونه‌وه به مووچه ده‌كه‌ن و به‌پێی سیستمێكی نوێ دابه‌شده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: " په‌یوه‌ندیم به بریكاری وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كردووه‌و پێی ڕاگه‌یاندوم كه مووچه‌ی ئه‌م مانگه رانه‌گیراوه‌و دابه‌شكردنی به‌رده‌وام ده‌بێت".