ڕۆژ لە رۆژ دێت هەواڵی چوونی نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە گەرمتر دەبێت و لە نوێترین هەواڵدا رادیۆی کەتەلۆنیا کە
سەرچاوەیەکی زۆر نزیکە لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکات کە نەیمار بڕیاری داوە لە
یانەی بەرشەلۆنە بروات و ئیدارەی ئەو یانەیەش زۆر نیگەرانن لە بڕیارەکەی ئەو
یاریزانە.
رادۆکە ئاشکرای کردووە ئەلڤێز و تیاگۆ سێلڤا هۆکاری سەرەکی چوونی نەیمارن
لە یانەی بەرشەلۆنە و پەیوەندیکردنی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە.
لای خۆیەوە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی دەربڕوە نرخی هێنانی ئەو
یاریزانە بداتە یانەی بەرشەلۆنەو گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.