کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناوەرۆکی سەردانەکەیان بۆ ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت" له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئێران به روونی پێیان وتین كه ئه‌وان دژی ریفراندۆمن".
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری کە ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی سازیکرد، وتی" له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئێران به روونی پێیان وتین كه ئه‌وان دژی ریفراندۆمن و ئێمه‌ش وڵاممان هه‌بوو بۆیان و پرۆسه‌كه‌مان زیاتر بۆ رونكدونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ روونكردوه‌نه‌ته‌وه كه بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری 18 حزبی كوردستانییه و ته‌نها بڕیاری حزبێك نیه".
دەربارەی هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێش، ناوبراو وتی " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ، به به‌غدا-شه‌وه له دژی ریفراندۆمن، به‌ڵام كورد مافی خۆیه‌تی ریفراندۆم ئه‌نجامبدات".
هەڵوێستی یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، مەلا بەختیار روونیکردەوەو وتی " هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه رونه‌و یه‌كێتی داوا ده‌كات پێش ریفراندۆم په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به‌شداری ریفراندۆم ناكات".
لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ سەردانی تارانیان کرد‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.