"بەیان عوسمان"خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد کە بە کەسایەتی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکردووە، دوای ماوەیەک دابڕانی، لاپەرەی خۆی لە "ئینستاگرام داناوە چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
وه‌نه‌وشه له ئینستاگرامی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین لاپه‌ڕه به‌ناوی منه‌وه کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هیچیان به‌رپرسیار نیم ، به پێویستیشم زانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆم بکه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری یه‌کتر بین".
"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".
ئا:کامه‌ران مقداد