فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاندووە و داواش لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات بەپێی پسپۆڕی کارەکە فۆڕم پڕبکەنەوە.

 


ئەمڕۆ هەینی 21ی تەموز ماڵپەڕێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە و داوای لە دەرچووان کرد وەک کارئاسانی لەڕێگەی ماڵپەڕەکەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە و دواتر بینێرن بۆ ئیمەیڵی [email protected]، دوا کاتیش بۆ وەرگرتنی ئیمەیڵەکان ڕۆژی ٢ی مانگی داهاتووە.

هاوکات ئەوەشی وتووە، پێویستە داواکار لەگەڵ گەڕانەوەی فۆڕمەکە بەیەک ئیمەڵ ئەم پێداویستیانەش بنێرێ:

۱- بڕوانامەی زانکۆ و بڕوانامەی ئامادەیی داواکار کە نمرەکانی تێدا نوسرابێت.

۲- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.

پێشتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە بە دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەند لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ بوارە تایبەتمەندەکانی وەک چاودێری ئاسمانی، کەشناسی فڕۆکەوانی و پەیوەندییە فڕۆکەوانییەکان.

لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕ بکەرەوە



AM:11:18:21/07/2017