١٤٢٩ تەرمی مەدەنی لەژێر خانووە رووخاوەکانی موسڵ دەرهێنراون

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند" ٣٠ هەزار چەکداری داعش کوژراون"، هەندێک ناوەندیش ئاماژە بۆ دەرهێنانی ١٤٢٩ تەرمی مەدەنی لەژێر خانووی رووخاوی بۆردومانەکان دەرهێنراون. 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرا دەکات " بەپێی ئامارە فەرمییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ كە لایەنی بەرپرسە لەو بابەتە، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە، تاوەكو ئێستا 1429 تەرمی خەڵكی سڤیل لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەكان دەرهێنراون".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" کە 102 كەس لە گەڕەكە گەمارۆدراوەكان شاری موسڵ دەربازکراون، هەروەها 200 خێزانی دیكە گواستراونەتەوە".

هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەكەدا دەڵێت "لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای نەینەوا لەدەست داعش زیاتر لە 30 هەزار چەكداری داعش كوژراون".

لە 17-1-2016 حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای نەینەوای لەدەست داعش راگەیاند، 



PM:12:21:21/07/2017