ئاسایشی سلێمانی ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕەتیدەكاتەوە هیچ پەیج و ئەكاونتێكیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا هەبێت، ڕاشیدەگەیەنێت ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی بەناوی ئاسایشەوە دەكرێت هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.

لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "ماوەیەكە هەندێ پەیج و ئەكاونت بەناوو لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە تەشهیرو ناوزڕاندن بەهەندێ كەسایەتی دەكەن كە دورە لەهەموو بەهایەكی ئەخلاقیەوە".

جەختیشدەكاتەوە، "بەهەمولایەكی ڕادەگەیەنین ئاسایشی سلێمانی هیچ پەیج و ئەكاونتێكی نییەو ئەوكارانەش دورن لەئەركی ئێمە، چونكە ئێمە ئەركمان پاراستنی سەرو ماڵ و كەرامەتی خەڵكەو ڕێزگرتنە لەهەموان، هەر پەیج و ئەكاونتێكیش بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە هەر بابەتێك بڵاوبكاتەوە خۆی بەرپرسیاردەبێت".



PM:03:06:21/07/2017