گرنگی ڤیتامین A,B6 , B12


هەروەک دەزانین ڤیتامینەکان زۆرگرنگن بۆ لەشمان، ڤیتامینەکان دەبنە هۆی چاککردنەوەی برین،هەروەها شانەکانی لەش دەپارێزن لە ناوچون. یارمەتی پاراستنی سیستەمی خانەکانی لەشیش دەدەن لە ناوچون دەیانپارێزن.

لەگرنگترین سودەکانیان ئامانەن:

- ڤیتامین A ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سیستەمی پارێزگاری کردنی لەشدا،هەروەها یارمەتی پەردەی چاو وبیلبیلە و،تۆڕی چاو دەدات. هەروەها دەتوانن ئەم ڤیتامینە لە پەتاتە و گێزەر و گۆشتی ماسی و هێلکەدا دەست بکەوێت .

- ڤیتامینB6 ئەم ڤیتامینەیارمەتی هیمۆگلۆبینی خوێن دەدات کە بەشێکە لە خانەی خڕۆکە سورەکانی خوێن.هەروەها شەڕدەکات دژ بە نەخۆشی و ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیر دەکات. سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لە جگەری حەیوان وماسی دا هەیە.

- B12 ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ خانەی خڕۆکە سورەکانی خوێن وترشی DNA.باشترین سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لە بەروبومە ئاژەڵییەکان دا دەست دەکەوەێت.



سەرچاوە: your health tube

و:هە-ف



PM:03:09:21/07/2017