ئێمە
هەمیشە وامان زانیوە مۆز هەر تەنها لەبەرئەوە دەیخۆین کە میوەیەکی بەتام وخۆشە بەڵام
ئەگەر بزانن چەند سودی هەیە ئەوا هەرگیز بەو شێوەیە سەیری ناکەن.
ئەمانەش
لەگرنگتین سودەکانێتی:
1- بەتەنها
خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا وزەی تەواو بۆجەستەت
دابین دەکات.
2- خواردنی
مۆز دەت پارێزێت لە کرژبونی ماسۆلکەکان لە
شەواندا.
3- بە
خواردنی مۆز ماسۆلکەکانت بەهێز دەبن.
4- مۆز
دەبێتە هۆی ڕێک خستنی شەکر لە خوێندا.
5- مۆز
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین B6ی تێدایە کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی
ئاوسانی سک و یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش
دەدات.
6- ئاسن
کە لە مۆزدا هەیە دە بێتە هۆی نەهێشتنی نەخۆشی
کەم خوێنی و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
7- مۆز
ڕێژەیەکی کەم لە خوێی تێدایە هەروەها ڕێژەی پۆتاسوێم یشی زۆرە، بۆیە ئەمەش یارمەتی
پاراستنی دڵ دەدات لە توشبون بە جەڵدە.
8- پریبیتیوک
کە لە مۆزدا هەیە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریای سودبەخش دەدات لە ڕیخۆڵەدا.
9- بە
هۆی ئەوەی کە ڕێژەی پۆتاسوێمی زۆرە، دەتوانێت یارمەتی زیاد بوونیڕێژەی زیرەکی بدات و، وات لێبکات کە خێراتر فێرببیت،
10- مۆز یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش دەدات
لەکاتی تا لیهاتن دا.
سەرچاوە:your
health tube
و:هە-ف