وێنە نوێیەکانی ئۆزانی درامای پارچە پارچە بوون بڵاودەبێتەوە

ئەکتەری ناوداری تورک بوراک توزکپاران کە سێ ساڵ رۆڵی دەگێڕا لە درامای پارچەپارچەبوون بە کارەکتەری ئۆزان پاش ماوەیەک لەکۆتایی هاتنی دراماکە دەرکەوتەوە و هەوادارەکانی سەرسامکرد.

ئۆزان لە دەرکەوتنێکی نوێدا چەند وێنەیەکی نوێی بڵاودەکاتەوە و هەوادارەکانیشی باس لەوە دەکەن جوانتر و قۆزتر بووە و داوای کاری نوێ و دراما تازەی لێ دەکەن.

ئۆزان وەک نمایشکار و ئەکتەر کاری کردووە، لە ساڵی 1992 لە شاری ئیستەنبول لە دایک بووە بە یەکێک لە هونەرمەندە تازە پێگەیشتووەکانی تورکیا .

ئا: کامه‌ران مقداد



PM:04:02:21/07/2017