ئەمڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان بڕیار دەدات

ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیار دەدات و لە رێگای هەڵبژاردنەوە دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتەکە هەڵدەبژێرن، ئەو کەسەی هەڵدەبژرێت بە سەرۆکی جڤاتی گشتی، ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان.

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕاندا پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ  ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌دەچێت و سێ کەس هەڵدەبژێردرێت‌ کە ئەوانیش سەرۆکی جڤاتی گشتی و جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی و سکرتێری جڤاتی گشتی یە.

وەک ژووری هەڵبژاردنی ئاشکرای کردووە بۆ هەر سێ پۆستەکەی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی، ١٠ کەس خۆیان کاندیدکردووە.

جڤاتی گشتی دامەزراوەیەکی ڕاوێژکارییە و سەرۆکی جڤاتەکە دەبێتە یەکێک لە حەوت ئەندامەکەی خانەی ڕاپەڕاندن.

هاوکات بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 25 ی تەموز جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵببژێردرێن.



AM:09:35:22/07/2017