هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی به‌نیاز ئه‌وه‌یه پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌به‌رێت.
هه‌یفا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سامح عه‌بدولعه‌زیزی ده‌رهێنه‌ر كه له‌چه‌ند كارێكی هونه‌ریدا هاوكاری یه‌كتر بوون، ئه‌م پرۆژه زه‌به‌لاحه به‌ڕێوه‌ده‌بات كه له فیلمێكی سینه‌مایی جیاواز له‌روی بیرۆكه و ناوه‌ڕۆكه‌وه پێكهاتووه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێ بكرێت، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی ئاماده‌كاری و ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆژه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یفا وه‌هبی له‌سه‌ر ئه‌لبومه نوێنه‌یه‌كه‌ی كار ده‌كات و پێش ئه‌وه‌ش به فه‌رمی ئه‌لبومه‌كه رابگه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بانگه‌شه‌شی له كۆگا و بازاڕه گه‌وره‌كانی ئینته‌رنێت بۆ كردووه.
ئا: کامەران مقداد