پلەی گەرمای ئەمشارەی هەرێم گەیشتە ٤٨ پلە

لە نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٢ ی تەموز پلەی گەرمای شاری کەرکوک گەیشتە ٤٨ پلە، هەروەها ناوچەکانی گەرمیانیش بەهەمان شێوە پلەی گەرمایان بەرزبۆتەوە.

ماڵپەڕی جیهانی http:www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە پلەی گەرما، لە دوای زانیاریدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای شاری کەرکوک ٤٨ پلەیە، شاری هەولێریش ٤٦ پلەیە، سلێمانی ٤٣ پلەو دهۆکیش ٤٢ پلەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمیش لە بلآوکردنەوەی ئەمڕۆی پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم، ئاشکرای کرد کە سبەی یەک شەممە ٢٣ ی تەموز پلەی گەرما لەمڕۆ گەرمتر دەبێت و پلەیەک تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە.



PM:12:36:22/07/2017