وێنەیەكی دەگمەنی مەرزیەی فەریقی لەگەڵ خانەوادە و هاوسەرەکەی بڵاودەكرێتەوە.
لە وێنەكەدا دیارە هەردوو نەوەكەی مەرزیە فەریقی و ناسری هاوسەری هەیە و وێنەکە مێژوویەكی كۆنی هەیە.
مەرزیە فەریقی لەسالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییە، مەرزیە فەریقی پاش ئەوەی لەساڵی 1978 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند ناسری رەزای ئەنجامدەدات دواتر شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان جێدەهێڵن و روودەكەنە ژیانی پێشمەرگایەتی و پاش چەند ساڵێك لە شاخ ئیدی بەرەو هەندەران دەڕۆن، لەساڵی 2005 لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.