زیدان چوونی دانێلۆی راگەیاند


لەپرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا کە کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات، راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدانی فەرەنسی چوونی سێیەم یاریزانی لەم وەرزە لە یانەکە راگەیاندوو ئاشکرای کرد کە دانێلۆش ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

زیدان رایگەیاند هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو یاریزانە دەخوازم لە کارە نوێیەکەیداو ئەو یاریزانەش بڕیاری چوونی داوە.

دانێلۆ بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیەوە کردووەو تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.



PM:08:40:22/07/2017