زۆرێک لە ئێمە شەوانە کێشەی کەم خەویمان هەیە کە ئەمانەش بۆ چەند نەخۆشییەکی
جیاوازدەگەڕێتەوە. دەبێت دڵخۆش بیت بەوەی کە چەند خۆراکێک هەن یارمەتییت دەدەن بۆ ئەوەی
بە قوڵی بخەویت ، لەوانەش.
1- مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسووێم و مەگنیسوێم، ئەمەش یارمەتی حەسانەوەی ماسۆلکەکان
دەدات. زۆربەی میوە هەروەها دەوڵەمەندە بە تریپتوفان.خواردنی ١-٢ مۆز رۆژانە یارمەتیت
دەدات بەدرێژای شەو بخەوێت.
2- ماسی سەلەمون : سەلەمون دەولەمەندە بە ئۆمیگا ٣ ، هەروەها ترشی چەوری تێدایە کە سودێکی باشی هەیە بۆ تەندروستی. لە لێکۆڵینەوەیەکدا
کە بەم تازەیە کراوە ئەوەیان دەرخستوە کە ئۆمیگا ٣ یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی بەقوڵی
بخەویت.
3- بادەم: بادەم هەروەها پڕیەتی لە مەگنیسیۆم کە توانای
هەیە خۆراکی ڕۆژانەت بۆ دابین بکات، مەگنیسیۆم ماسۆلکەکان دەحەسێنیتەوە کە ئەمەش یارمەتیت
دەدات بۆئەوەی بە هێمنی بخەویت.
لە
ئینگلیزیەوە:هە-ف