بە فەرمی وەزارەتی دارایی باس لە دابەشکردنی مووچە دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێ و بەردەوامین لە دابەشکردنی و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستیپێکردووە، هەر دەنگۆیەک لەبارەی نەدانی مووچە بڵاودەکرێتەوە، درۆیە و بێ بنەمایە.

بریکاری وەزارەتی دارایی ڕەتیدەکاتەوە کە کێشەی نەگواستنەوەی پارە لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان لە هالک بانک هەبێت و دەڵێت "چ لە هەناردەکردنی نەوت یان وەرگرتنی پارەی ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت و داهاتەکەی بۆ مووچە خەرجدەکرێت".

رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت بە ڕووداوی وتووە "بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێ و بەردەوامین لە دابەشکردنی و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستیپێکردووە، هەر دەنگۆیەک لەبارەی نەدانی مووچە بڵاودەکرێتەوە، درۆیە و بێ بنەمایە".

وتوشییەتی، بڕیارە بانکی نێودەوڵەتی سیستەمێکی تایبەتی مووچە بۆ کوردستان ئامادە بکات، کە "چیدیکە ناعەدالەتی لە دابەشکردنی مووچەدا نەمێنێت".

ڕونیشی کردووەتەوەحکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران 100% لە داهاتی نەوت دابیندەکات؛ مانگانە 650 ملیار دینار وەکو مووچە دەداتە ملیۆنێک و 300 هەزار کەس.



PM:09:07:22/07/2017