کۆمسیۆن بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

سبەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكردن لەسەر فەرمانەكەی مەسعوود بارزانی کە بڕیاریدابوو ١ی١١ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

كۆمیسیۆن كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجام دەدات لەسەر فەرمانەكەی بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک.

هێمن كەركووكی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ژووری سەرۆكی كۆمسیۆن بە ماڵپەڕی وشەی ڕاگەیاندووە، كۆبوونەوەی كۆمسیۆن لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت و پێویستە دەنگی لەسەر بدرێت زۆرینە دەنگیش دەبێتە بڕیاری كۆمسیۆن، هەرچی قسەی كۆمسیۆنیش هەبێت لەڕێگەی گوتەبێژەكەمان ئاشكرای دەكەین.

ڕۆژی چوارشەم 19ی تەمووز، مەسعوود بارزانی فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد بە ژمارە 128ی كە تایبەتە بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.

بەپێی بڕیارەكە، رۆژی ١/١١/٢٠١٧ دیاری كراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.



PM:09:20:22/07/2017